دەربارەی
پەیوەندییەکانی دەلتا

بڕۆ خوارەوە

دروستکردنی بازاڕی بەهێز. دامەزراندنی هاوبەشیی بەردەوام.

کۆمپانیای دەلتا بۆگەیاندن ، کۆمپانیای پێشەنگی عێراقە لە بوارەکانی فرۆشتن، دابەشکردن، و گەشەپێدانی تۆڕەکانی بازاڕکردن. ئێمە پردی پەیوەندین لەنێوان دابینکەرە جیهانی و هەرێمییەکان و بەکارهێنەران لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا. لە ساڵی ۲۰۰۳ لە بەغدا دامەزراوین و لە ساڵی ۲۰۰۷ کارەکانمان بۆ هەولێر فراوان کردووە. ئێستا لە ڕێگەی تۆڕێکی سەرتاسەرییەوە کاردەکەین کە شارەکانی (بەغدا، هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سلێمانی، کەرکووک، مووسڵ، و بەسرە) دەگرێتەوە، بە پشتیوانی هەزاران دووکان، بازاڕ، و خاڵی فرۆشتن. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، یەکێک لە باوەڕپێکراوترین سیستەمەکانی دابەشکردنمان لە عێراقدا بنیات ناوە و هاوکاری بەناوبانگترین براندە جیهانی و هەرێمییەکانمان کردووە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا. ئێمە خزمەتگوزاری گشتگیر پێشکەش دەکەین لە قۆناغی چوونە نێو بازاڕ و بەڕێوەبردنی فرۆشتنەوە تاوەکو دەگاتە دابەشکردن، جێبەجێکردنی فرۆشتن، و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن. سەرجەم هاوبەشییەکانمان پشت بە ڕێککەوتنامەی فەرمی دەبەستن، کە ئەمەش نوێنەرایەتییەکی ڕێگەپێدراو و باوەڕپێکراو بۆ دابینکەران و كریاران مسۆگەر دەکات.

پەیام و دیدگامان

دروستکردنی بەها لە بوارەکانی فرۆشتن و دابەشکردندا

وەک پسپۆڕ لە بوارەکانی فرۆشتنی تەکنەلۆژیا و دابەشکردن، ئێمە بڕێک لە زانیاری زانستی، وزە، و شارەزایی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی هاوکاری لە نێوان دابینکەران و هاوبەشەکانماندا بە مەبەستی گەشەپێدانی بازرگانی. ئێمە پابەندین بە شێوەدان بە داهاتوو، باشترکردنی کارکردنی تۆڕەکانی دابەشکردن، و هاندانی وەرچەرخانی دیجیتاڵی بۆ دابینکەران، هاوبەشەکان و کڕیارانی کۆتایی. ئەگەرچی ئێمە لەسەر ئاستی جیهانی کاردەکەین، بەڵام ڕەگ و ڕیشەی کارەکانمان بە بەهێزی لەناو کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا داچۆڕاوە. دیدگامان: بەهێزکردنی تۆڕەکان و کۆمەڵگەی دابینکەرانە بۆ پێشکەشکردنی بەهای بێوێنە بۆ کڕیاران، و دانانی پێوەرێکی نوێ بۆ سەرکەوتنی تۆڕەکان. ئێمە تەرخانکراوین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چارەسەرگەلێک کە ئاسانکاری بۆ ئەنجامی بازرگانیی نایاب دەکەن.

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ چارەسەری تەکنەلۆژیای تایبەتمەند!

ئامادەیت بۆ گۆڕینی کارەکەت؟

پەیوەندیمان پێوە بکەن